٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: ده‌نگده‌ر ناتوانێ ته‌نیا به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ ده‌نگ بدات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولیر-KDP.info-  ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان شەش بڕیاری بەپەلەی دەرکرد و رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ئەوەی "رەگەزنامەی عێراقی- جنسیە عێراقی" دەبات پێویستە "ناسنامەی باری شارستانیشی - هەویەی ئەحوال مەدەنی" پێبێت، ئەگەرنا ناتوانێ دەنگ بدات.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بڕیاری یەکەمدا هاتووە "پێویستە دەنگدەر پێناسی باری شارستانی کە بە (تەسکەرە و نفوس) ناسراوە لەگەڵ رەگەزنامەی عێراقی هەڵبگرێت، واتە هەردوو بەڵگەنامەکەت پێبێت ئینجا رێگەی پێدەدرێت دەنگ بدات، بەڵام کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت تەنیا یەک بەڵگەنامەی پێویستە".

هەواڵی پەیوەندیدار