سه‌دان ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی پەیوەندییان بە پارتییەوە کرد

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ شه‌ممه، سه‌دان ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانیی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له سنووری پارێزگای دهۆك پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووه.
مەسعوود سەرنی، كه ئه‌ندامی لقی یه‌كی پارتییه له دهۆك گوتی، ئەمڕۆ ٣٠٠ کەس هاتنه نێو پارتییه‌وه و، ئه‌وان بڕیاریان داوه لە ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا درێژە بە کاری سیاسی‌یان بدەن.
وه‌ك سه‌رنی به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند: ''ئەو کەسانەی هاتوونه‌ته نێ پارتییه‌وه، ٣٠٠ کەسی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ین و له نێویاندا سەرکردەیه‌ك هه‌یه. ئه‌وان پێیان وایه تەنیا پارتییە دەتوانیت کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێ و گه‌شه‌ی پێ بدات.''
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزەر هانی عومەر، كه جێگیری رێکخەری گشتیی نەوەی نوێیه لە ئامێدی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئێمە دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە نەوەی نوێ ڕایگەیاند و پەیوەندیمان رێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه کرد.''
به گوته‌ی هانی عومه‌ر، ئه‌وان كه پێشتر له حزبی نه‌وه‌ی نوێ بوون و ئێستا هاتوونه‌ته ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه، بریتین لە رێکخەری گشتی و جیگرەکانی و بەرپرسانی سۆشیال میدیا هه‌روه‌ها ١٥٠ کەسی دیكه، ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێ، ''بینیمان تەنیا پارتی و بارزانین دەتوانن مافەکانمان بە دەست بهێنن، ده‌ریشكه‌وت كه ئه‌وه‌ی كار بۆ ئاوه‌دانی ده‌كات و ده‌یه‌وێ کوردستان بەهێز بێ، ته‌نیا پارتییه،ڕێك پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی تر کە بۆ دەستکەوتی تاکەکەسی و حزبی کار دەکەن.''
هانی گوتیشی، ئەم حزبه(نه‌وه‌ی نوێ) چەندین مانگە پارەی کارمەندانی نه‌داوه، ئینجا هەر کەسیك رەخنەیەکی گرتبا دوور دەخرایەوە.
کـــاروان بـــاعەدری




