لێژنه‌ی داكۆكیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: پێشێلكارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ده‌ستدرێژی و لێدان له رۆژنامه‌نووسان

هه‌ولێر-KDP.info- لێژنه‌ی داكۆكیی له رۆژنامه‌نووسان، له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له (سلێمانی، سۆران، كۆیه و قه‌ڵادزێ) بڵاو كرده‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌ی پێكراوه، له هه‌ندێك شوێن پێشێلكارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ده‌ستدرێژی و لێدان له رۆژنامه‌نووسان.
لێژنه‌ی داكۆكی داوا له رۆژنامه‌نووسان ده‌كات، له كاتی روودانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان سكاڵای خۆیان تۆماربكه‌ن و لێژنه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی:





