٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كومسیۆن، كاتی دەنگدان درێژ ناكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- لە سنووری پارێزگای ھەولێر پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەردەوامە و، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆمسیۆنیش دەڵێ، كاتی دەنگدانی تایبەت درێژ ناكرێتەوە و راستەوخۆش دوای سەعات ٦ی ئێوارە دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت.
ئارام نەجمەددین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارێزگای ھەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، تەنیا بەیانی بە ھۆی قەرەباڵغییەوە پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكان بەكۆمەڵ سەردانی بنكەكانی دەنگدانی دەكرد و بووە ھۆی دروستبوونی ئەو گرفتە، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەكە ئاسایی بووەتەوە و ھیچ گرفتێك رووی نەداوە".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارێزگای ھەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بە بێ ھەبوونی بەڵگەنامەی پێویست وەك رەگەزنامەی عێراقی و پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی، رێگە نادەین كەس دەنگ بدات، ھەر كارمەندێكیش لە بڕیار و رێنماییی كۆمسیۆن لابدات، سزا دەدرێت".
لەبارەی درێژكردنەوەی كاتی دەنگدانی تایبەت، نەجمەددین دەڵێت: "تا سەعات ٦ی ئێوارە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوە دەچێت و راستەوخۆ دوای كۆتاییھاتنی پڕۆسەكە، دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت، بەڵام بە ھیچ شێوەیەك كاتی دەنگدان درێژ ناكرێتەوە".
لێرە و لەوێ باس لە تۆماركردنی سكاڵا و ھەبوونی پێشێلكاری دەكرێت، وەك ئارام نەجمەددینیش روونی كردەوە: "راستە ھەندێ سكاڵا تۆمار كراون، بەڵام بەدواداچوونیان بۆ دەكەین و بۆ هەر پێشێلكارییەك رێكاری یاسایی دەگرینە بەر".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار