٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ئاساییشی كۆمسیۆن: لە هەولێر هیچ پێشێلكارییەك نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی ئاساییشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، باس لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت دەكات و دەڵێت: "لە شاری هەولێر پرۆسەكە زۆر بە ئارامی و بە بێ گرفت بەڕێوە چووە و هیچ پێشێلكارییەك تۆمار نەكراوە".

بەختیار محەممەد، بەرێوەبەری ئاساییشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان بەردەوامە و، لە هەندێك شوێن پێشێلكاری هەبووە، بەڵام ئەوەی تێبینی كراوە، پرۆسەكە لە شاری هەولێر زۆر بە ئارامی و سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت و، هیچ گیروگرفتێكی ئەمنی نییە، تەنانەت لە یەك وێستگە و بنكەیش پێشێلكاری نەبووە، كە ئەمە زۆر گرینگە بۆ كۆی پرۆسەكە".

محەممەد، هەروەها ئەوەیشی خستە روو: "داواكارین هێزە ئەمنییەكان رەچاوی بڕیارەكانی كۆمسیۆن بكەن، ئارامیی بنكەكانی دەنگدان بپارێزن و هاوكاریی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن بكەن، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە بچێت."

 

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار