٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆنی باڵا، هێڵی گەرم دەخاتە كار

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، هێڵی گەرم دەكاتەوە و لەو رێگەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ژمارە تەلەفۆنی 80033333 بڵاو دەكاتەوە كە هاووڵاتیان دەتوانن بێ بەرانبەر و بۆ هەر گیروگرفت و سكاڵایەك، پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بكەن، جا چ لە رێگای ئاسیاسێڵ یان كۆڕەكەوە بێت.

بەپێی ئەم سیستمە، كە لە رێگای كارمەندانی ئۆفیسی نیشتیمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، پەیوەندییەكان وەڵام دەدرێنەوە و راستەوخۆ قسەكانیان وەردەگیرێت، ئەمەیش بە یەكەم سیستمی هێڵی گەرم دادەنرێت لە هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا.

 

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار