٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ كۆمسیۆن دەنگەكان جیا دەكاتەوە.. دوازانیاری لەسەر رێژەی بەشداریی دەنگدەران بخوێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بڕیارە دوای سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرجەم بەڕێوەبەری وێستگەكان ئاماری بنكەكانی دەنگدان بنێرنە ئۆفیسی نیشتیمانی و، لەوێش دەست بە داتاكردنی دەرئەنجامەكان بكرێت.

یەكەم جارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەرئەنجامی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان لە رێگای سیستمێكی خێراوە جیا دەكاتەوە، ئەویش بەكارهێنانی بەرنامەی (وەتس ئەپ)ـە كە لیژنەیەك لە ئۆفیسی نیشتیمانی بە شێوەیەكی خێرا دەرئەنجامەكان بەداتا دەكات و، هەر ئەمڕۆیش دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت.

گۆران قادر، بەرپرسی هۆبەی هەماهەنگی و هاوكاریی مەیدانی لە ئۆفیسی نیشتیمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە دەچێت، تا سەعات 3ـیش رێژەی بەشداری بەم شێوەیە بووە: لە هەولێر 56 هەزار كەس لە كۆی 72 هەزار دەنگدەر، دەنگیان داوە. لە سلێمانی 50  هەزار و 280 كەس لە كۆی 60 هەزار كەس، دەنگیان داوە".

بە گوتەی قادر، لە هەڵەبجە هەزار و 900 كەس و لە دهۆكیش 25 هەزار كەس لە كۆی 32 هەزار كەس، دەنگیان داوە.

 

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار