لە بنکەی ئەحمەدی خانی زیاتر لە ٩٠٠ کەس دەنگی داوە

ھەولێر-KDP.info- لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ھەولێر، تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە کۆی (١٨٣٧) کەس زیاتر لە (٩٠٠) کەس دەنگی داوە و پرۆسەکە بەردەوامە.
پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە شاری ھەولێر کە لە پێنج وێستگەی دەنگدان پێک ھاتووە، لە دەنگدانی تایبەتدا (١٨٣٧) کەس مافی دەنگدانیان ھەیە. لەم ڕێژەیەش تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ زیاتر لە (٩٠٠) کەس دەنگی داوە کە دەکاتە نزیکەی نیوەی ڕێژەکە.
تا ئێستاش ھاووڵاتییان بەردەوامن لە دەنگدان و پرۆسەکە بەبێ کێشە و بە چاودێریی چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و نوێنەری ﻻیەنەکان بەردەوامە.
سەرباز واحد




