وێنەیی؛ پرۆسەی دەنگدان لە بەردەڕەش

به‌رده‌ڕه‌ش -KDP.info- له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له بنكه‌ى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆ، هه‌ینى، لە كاتژمێر 8ی به‌یانییەوە به ڕووى ده‌نگده‌رانى تایبه‌تدا كراوه‌ته‌وه. فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ: پرۆسه‌كه ئازادانه و بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت، داواش له ده‌نگده‌ران ده‌كات ئه‌مڕۆ به ده‌نگه‌كانیان وه‌ڵامى دوژمنان بده‌نه‌وه و ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه كوردستان به‌هێز ده‌كات .
لیوا نووره‌ددین حوسێن هه‌ركى، به‌رپرسى جموجوولى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه به‌ر له كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدان ئاماده‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كات ده‌نگ بدات بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له به‌یانیى ئه‌مڕۆوه له بنكه‌ى خۆمان ئاماده‌ین له به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆمان بده‌ین، هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ى ئاماده‌بوو گه‌لێك زۆره و ڕیزمان گرتووه، به‌ڵام ده‌بینین پرۆسه‌كه زۆر به ڕێكى و ئازادانه و بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه داوا له ته‌واوى ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م هیچیان له ماڵه‌وه نه‌مێنن و بێن ده‌نگى خۆیان بده‌ن، چونكه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى چاره‌نووسسازه و پاشه‌ڕۆژى كوردستانى پێوه به‌نده، چه‌نده ده‌نگى زیاتر بێنین ئه‌وه‌نده‌ى تر كوردستان به‌هێز ده‌بێت له به‌رامبه‌ر دوژمنان ".
نه‌قیب مه‌تین به‌روارى، له‌سه‌ر چه‌كى میلانه له لیواى 12ى میحوه‌رى باشیك، له به‌یانیى ئه‌مڕۆ وه له ئه‌ركه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆى بدات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه سەر ئه‌ركه‌كه‌ى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده من له ئه‌ركدام له میحوه‌رى باشیك له سەعات 7 و نیووە هاتووم و لێره‌م، ده‌بینم پرۆسه‌كه زۆر به باشى به‌ڕێوه ده‌چێت و هیچ پێشێلكاری و فشارێك له سه‌رمان نییه و ئازادین له ده‌نگدان، بۆیه‌ش لێره‌م تا ئه‌و خه‌بات و ڕه‌نجه‌ى چه‌ندان ساڵه داومانه به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، چۆن له كاتى به‌رگریدا به‌رگریمان له كوردستان كرد، ئێستاش به ده‌نگه‌كانمان به‌رگرى ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ هاتووم جارێكى تر بۆ پێشكه‌وتنى زیاترى كوردستان و سه‌رفرازیى زیاترمان ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌م كه كوردستان به‌هێز ده‌كات."
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش یه‌ك بنكه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت هه‌یه به ناوى بنكه‌ى كوردستان كه 2292 كه‌س مافى ده‌نگدانیان له‌و بنكه‌یه هه‌یه .
نه‌شوان به‌رزنجى







