٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئاكرێ 50%ی دەنگدەران دەنگیان داوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ-KDP.info- لە ئاكرێ كە دوو بنكە دانراون بۆ دەنگدانی تایبەت، لە بنكەی فەقێ تەیران پرۆسەكە تا ئێستا زۆر بە باشی بەڕێوە چووە و هیچ كێشەیەك نییە و تا ئێستا زیاتر لە 50%ی دەنگدەران دەنگیان داوە.

ئازاد حەكیم، بەرپرسی بنكەی فەقێ تەیران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هیچ كێشەیەك لە ئاكرێ نییە و پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، تا ئێستا 50%ی دەنگدەران دەنگیان داوە."

گوتیشی: "ئەگەر پرۆسەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، پێش كاتژمێر 6ی ئێوارە هەموو دەنگدەران لەو بنكەیە دەنگ دەدەن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار