هندرێن محەمەد: ڕێکاری قورس گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی ساختەکاری نەکرێت

هەولێر-KDP.info- به‌شداریی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه و پرۆسه‌كه به‌بێ گرفت به‌رێوه ده‌چێت.
به پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێژه‌ی به‌شداریی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس له ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕێژه‌یه‌كی باش و به‌رچاوه و ژماره‌ی به‌شداربوان له پرۆسه‌كەدا تا دێت زیاتر ده‌بێت، هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاری بۆ ده‌نگدان و پرۆسه‌كه تا كاتژمیر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، هیوادارین سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن".
گوتیشی: "ڕێكاری زۆر گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه بچێت و ساخته‌كاری نه‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ی دانراون به‌لای چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێرانی وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بییه‌وه به ڕێكاری قورس ناو نراوه و ئاماده‌كاری له‌و باره‌یەوه به‌رده‌وامه".
ڕاژیار هەورامی




