لە باعەدرێ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە بەردەوامە

باعەدرێ-KDP.info- پیشمەرگەکان دەڵێن، بەبێ بوونی هیچ فشارێک دەنگمان داوە و پڕۆسەی دەنگدان لە باعەدرێ بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە دەچێت.
خدر محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگەی ھێزی کۆماندۆی بەتالیۆنی یەکی زێرەڤانی، لە بنکەی دەنگدانی باعەدرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو پێشمەرگەی ھێزی کۆماندۆی زێرەڤانی لە شارەدێی باعەدرێ بەشداریمان لە پرۆسەی دەنگدان کردووە و بەبێ بوونی ھیچ کێشەیەک دەنگمان داوە."
ئەو پێشمەرگەیە ئاماژەریشی دا: "پڕۆسەی دەنگدان جوانترین وێنەی دیموکراسییە و ئایندەی وڵاتی پێ دیاری دەکرێ، بۆیە پێویستە ھەموو ئەوانەی دەتوانن دەنگ بدەن بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکەن."
محەمەد میرزا، پێشمەرگەی ھەمان ھێز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەبێ بوونی ھیچ پاڵەپەستۆ و فشارێک بە ئازادانە لە بنکەی دەنگدانی باعەدرێ دەنگمان داوە و بە دەنگەکانمان ئاییندەی ھەرێم دیاری دەکەین."
ئەمڕو، ھەینی، لە ھەڕێمی کودستان پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
سەرباز واحد




