هه‌ڵه‌بجه.. پاش هێزه‌كانی دیكه ده‌نگده‌ری پارتی بۆی هه‌یه ده‌نگ بدات

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- وه‌ك سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی دیكه، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش له ٨ی به‌یانییه‌وه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و، 2016 كه‌سیش مافی ده‌نگانیان هه‌یه.
هاوكار هادی وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، له سه‌عات 8ـی به‌یانییه‌وه ده‌رگای ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا كراوه‌ته‌وه، ده‌نگی خۆیان به ئاسایی ده‌ده‌ن.
نوره‌دین به‌شاره‌تی له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی 12ـی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی ده‌ڵێ: "كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ڕۆیشتوون بۆ ده‌نگدان، وتویانه ئێوه جارێ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، چونكه سه‌ره‌ی ئاسایش و هێزه‌كانی به‌رگریی فراكه‌وتن و پۆلیسه، دوای ئه‌وان سه‌ره‌ی ئێوه دێت بۆ ده‌نگدان.''
به‌شاره‌تی ده‌ڵێ، ''ئێمه ڕاسته‌وخۆ له دروستكردنی گرفت له‌به‌رده‌م ده‌نگدانی پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆنمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وه گرفته‌وه وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ڵێ: "به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی چۆنیه‌تیی ده‌نگدان چه‌ند گرفتێك هه‌بوو به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه، به‌ڵام به‌په‌له توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به هۆی دواخستینانه‌وه له ده‌نگدان، پارتی له سنووره‌كه سكاڵای بردووه‌ته كۆمسیۆن، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆنی سنووره‌كه ده‌ڵێ هێشتا هیچ سكاڵایه‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان پێنه‌گێشتووه له بوونی پێشێلكاری له پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




