٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چۆمان دەنگدانی تایبەت بە خێرایی بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ وەكو هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری شارۆچكەی چۆمان بەڕێوە دەچێت و هیچ كێشەیەك نییە و پرۆسەكە بە ئارامی بەڕێوە دەچێت.

بۆ دەنگدانی تایبەت 170 هەزار و  468 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەو دەنگدەرانەش بەسەر 99 بنكەی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەش بوونە، بنكەكانی دەنگدان  كاژمێر 8ی بەیانی بە تەواوی ئامادەكارییەوە بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كراونەتەوە، بە جۆرێك لە هەولێر ٤١ و سلێمانی ٣٧ بنكە و هەڵەبجە یەك بنكە و دهۆكیش ٢٠ بنكەی دەنگدان هەیە.

موقەدەم خاڵید شەریف، فەرماندەی پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هیچ كێشەیەك نییە و پرۆسەكە بە شێوەیەكی زۆر باش بەڕێوە دەچێت، بە ئازادانە دەنگی خۆمان داوە، ئەوانەی ماویشن ئەوان لە سڕە ڕاوەستاون و لە ماوەیەكی كەمدا دەتوانن دەنگ بدەن."

ملازم عەزیز غەفوور، سڕەی گرتووە بۆ ئەوەی دەنگ بدات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پاش ماوەیەكی دیكە دەنگ دەدەم، بەڵام لە چۆمان ئەوەی بووەتە كێشە ئەوەیە هەندێك كەس جنسییە و كارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی پێ نییە، بەوەش نەیتوانیوە دەنگ بدات، هیوادارین ئەو كێشەیە چارە بكرێت، بۆ ئەوەی هەموو كەسێك بتوانێت دەنگ بدات."

غەفوور حوسێن، پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرا كرد: "داوا لەو كەسانە دەكەین كە دەنگی پێ دەدەین و دەچنە پەرلەمان كار بۆ باشتركردنی باروگوزەرانی پێشمەرگە بكەن، چونكە ئەگەر پێشمەرگە نەبێت، ئەوان نەدەبوون و نەدەبوونە پەرلەمانتار، بۆیە داوایان لێ دەكەین یەكەم كاریان ئەوە بێت كار بكەن بۆ باشتركردنی باروگوزەرانی پێشمەرگە، چونكە پێشمەرگە پارێزەری كوردستانە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار