كۆمسیۆن: مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه و له هه‌ر بنكه‌یه‌ك پێشێلكاری هه‌بێ، ده‌نگه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و، بڕیار دراوه كه مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه و له هه‌ر بنكه‌یه‌ك پێشێلكاری هه‌بێ، ده‌نگه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ده‌ست ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌ڵێت: "بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل و وێنه‌گرتنی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه و له‌هه‌ر بنكه‌یه‌ك به زۆره‌ملێ مۆبایل برایه ژووره‌وه ده‌نگی ئه‌و بنكه‌یه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه".
راژیار هه‌ورامی




