ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی تایبەت

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكار و ڕاهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئاماژه به ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت: كۆمسیۆنی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێكاری خۆی داناوه.
شێخ مه‌هدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكاره‌كان و ڕاهێنان له ئۆفیسی نیشتمانیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه ده‌نگ ده‌ده‌ن، 170،643 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌تمان هه‌یه و ئه‌مڕۆ ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن، له شاری هه‌ولێر 72،653 ده‌نگده‌رمان هه‌یه، له كۆی پرۆسه‌كه 41 بنكه‌ی ده‌نگدانمان هه‌یه 201 وێستگه و 1251 كارمه‌ندی گرێبه‌ست كاری خۆیان ده‌كه‌ن و دامه‌زراون، له شاری سلێمانی 62،220 ده‌نگده‌رمان هه‌یه و 37 بنكه و 172 وێستگه و 1082 كارمه‌ند دامه‌زراون بۆ ئه‌و ڕۆژه. له شاری هه‌ڵه‌بجه 2175 ده‌نگده‌ر و 1 بنكه و 6 وێستگه و 36 كارمه‌ند هه‌یه، له كاتیكدا 41،434 كارمه‌ندی گرێبه‌ست بۆ ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دامه‌زراون".
گوتیشی: "هه‌ر پێنج ئاسته‌كه‌ی دامه‌زراندن و ئاماده‌كردنی فه‌رمانبه‌ران به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه، كۆمسیۆن ئاماده‌كاریی ته‌واو ده‌كات بۆ پرۆسه‌كه و كارمه‌ندی سه‌ر سندووقه‌كان دانراون، هه‌رمان ئه‌و ڕێكارانه‌ی بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ده‌نگدانی گشتیش هه‌یه."
ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له به‌ره‌ی جه‌نگن، کە چۆن بتوانین ده‌نگ بده‌ن، شێخ مه‌هدی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "به پێی ئه‌و لیستانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆمسیۆنی ناردووه ئه‌وان ده‌توانن له نزیكترین بنكه كه كۆمسیۆن دیاری كردووه ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌یشی خوێنده‌واریان نییه كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌توانێت ده‌نگیان بۆ بدات، ئه‌گه‌رنا به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه به ئامانه‌ته‌وه ده‌نگیان بۆ ده‌دات، هه‌ر ئه‌مڕۆش كاتژمێر 6 ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت".
ڕاژیار هه‌ورامی




