٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولخالق تەڵعەت: ئەوانەی ناویان لە تایبەت نەهاتووەتەوە لە گشتی دەتوانن دەنگ بدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و لیژنەی ئەمنیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پارێزگای هەولێر پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، دەتوانم بڵێم جوانترین و پاکترین پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت، تا ئەم کاتەش هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک دروست نەبووە."

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت دەستی پێ کرد، کە تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی وەک ئاسایش و ناوخۆ و هاتوچۆ دەگرێتەوە، کە ژمارەیان ١٧٠ هەزار دەنگدەر دەبن.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەندێ لە پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەکان، لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت ناویان نەهاتووەتەوە، ئەندامی لیژنە باڵاکەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ئەوانی دڵنیا کردەوە، کە دەنگیان نافەوتێت، بەو پێیەی دەنگیان لە دەنگدانی گشتییدا هاتووەتەوە و دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە لە بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتیدا دەنگی خۆیان بدەن.

ئەو پێیشی وابوو پرۆسەکە بە باشی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و چاوەڕواندەکرێ پرۆسەکەیش بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو ببێ.

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار