٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر دەنگدانی تایبەت ئازادانە بەڕێوەدەچێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ بەیانی كاتژمێر ٨، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر بە شێوەی ئاسایی دەچێتە ڕێ و دنگدەران بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو لە سندووقی دەنگدان دەکەن.

هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەم هەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان (3085461) كەس دەتوانن دەنگ بدەن بە (773) بەربژێر بۆ (111) كورسیی پەرلەمانی كوردستان. ژمارەی دەنگدەرانی گشتی (2911313) كەسە و، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت (174148) كەسە.

پەیامنێری ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنكەی دەنگدانی تایبەتی "ئەحمەدی خانی" لە شاری هەولێر زانیاری دا: "ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر 8، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر دەستی پێ كردووە و دەنگدەران بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو لە سندووقی دەنگدان دەکەن و لەم بکەیەدا بە شێوەیەکی ئازادانە دەنگدان بەڕێوەدەچێ.

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار