٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری ئاکرێ دەنگدەران دەڵێن بەبێ کێشە دەنگمان دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە سنووری ئاكرێ 2 هەزار و 962 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە ڕێگەی دوو بنكەی دەنگدان كە كراونەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەنگ دەدەن.

كاتژمێر 8 پرۆسەكە دەستی پێ كردووە و تا كاتژمێر 6 بەردەوام دەبێت و تا ئێستا پرۆسەكە زۆر بە ئارامی و ئاسایی بەڕێوە دەچێت و هیچ كێشەیەك نییە.

ڕائید محەمەد شەریف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پرۆسەكە زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت، وەكو ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، بەڵكو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا دەتوانین دەنگ بدەین و هیچ كێشەیەك نییە."


ملازم شێروان نەوزاد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "زۆر بە ئازادانە بەشداریم لە هەڵبژاردن كرد، بێ ئەوەی كەس زۆریم لێ بكات كە دەنگ بە كام لیست و كاندید بدەم، بەڵكو زۆر بە ئاسانی چوومە ژوورە و دەنگی خۆم دا."

سەركەوت نێچیرڤان، پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوونی كردەوە: من لە واجب گەڕاومەتەوە، دوای دەنگدانم دەگەڕێمەوە باشیك و بەرگری لە خەڵكی كوردستان دەكەم و بە ئازادانە دەنگی خۆم دا.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار