بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت کرانەوە

هەولێر-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا بنکەکانی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان کرانەوە.
پەیامنێرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی تایبەت دەکەن زانیاریاندا کە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی کوردستان کرانەوە و دەنگدەرانی تایبەت دەچنە سەر سندوقی دەنگدان.
ئەمڕۆ ٢٨-٩-٢٠١٨ دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد و دەنگدەرانی تایبەت بڕیار دەدەن کە کێ دەکەنە نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و دواتریش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.
3 ملیۆن و 85 ھەزار و 461 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا 170 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن."
ھەڵبژاردنی تایبەت لە كاتژمێر 8 بەیانی دەست پێدەكات و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت".
دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بڕیاریدا کە ٣٠-٩-٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێ، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم حزبی کوردستان پابەندی ئەم بڕیارە بوو، مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی کە دەبێ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ.
ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە وێستگەیەکی دیکەی دیموکراتیدا تێدەپەڕێ و لە دوو رۆژی دابێیش خەڵکی کوردستان بڕیار دەدەن و نوێنەرانی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن.




