٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سۆران بە باشی بەڕێوەدەچێ

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  كاتژمێر 8ی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە سۆرانیش فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێ، بە ئازادانە دەنگی خۆم دا.

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش مافی بەشداریكردنیان هەیە و دەتوانن ئەمڕۆ دەنگ بدەن.

سەعید محەمەد، كە فەرماندەیەكی پێشمەرگەیە لە سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی:"  من ماڵم لە سۆرانە و دەوامیشم لە باشیكە، توانیوم وەك یەكەم پێشمەرگە لە سۆران دەنگی خۆم بدەم، بە ئازادانەش دەنگی خۆم دا، داواش لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بدەن و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێ.

كاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاركرد:" بۆ دەنگدانی تایبەت 170 هەزار و  468 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەو دەنگدەرانەش بەسەر 99 بنكەی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشبوونە، بنكەكانی دەنگدان  كاژمێر 8ی بەیانی بە تەواوی ئامادەكارییەوە بەڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كراونەتەوە، بە جۆرێك لە هەولێر ٤١ و سلێمانی ٣٧ بنكە و هەڵەبجە یەك بنكە و دهۆكیش ٢٠بنكەی دەنگدان".

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار