پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سوێندی یاسایی خوارد

هەولێر-KDP.info- له ڕێوڕسمه‌كه‌دا دوای سوێندخواردنی یاسایی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئازاد تۆفیق كرد كه وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كار بوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركه‌كانیدا و هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/9/2018 له ڕێوڕه‌سمێكدا ئازاد تۆفیق له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سوێندی یاسایی خوارد و به فه‌رمی بوو به پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه.
له ڕێوڕسمه‌كه‌دا دوای سوێندخواردنی یاسایی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئازاد تۆفیق كرد كه وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كار بوو و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركه‌كانیدا و هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، به‌تایبه‌ت كه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه قوربانی زۆری داوه و هاووڵاتییه‌كانی نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه و به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدانه‌ش وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراون.




