یاساناسان: سەرخستنی لیستی ١٨٣ ئومێدی گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانە
__2018_09_27_h15m33s56__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- یاساناسان پێی وایە، لە کارنامەی لیستی پارتیدا هەموو شتێک باس کراوە و گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانیش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکان و دەبێ هەموومان کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٣ی پارتی.
لە بەشی یەکەمی سیاسی و خاڵی ٤ی کارنامەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەسـتوور و پێداگری لەسـەر گەڕاندنەوەی هەمـوو ناوچـە کوردسـتانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دیاریکردنی سـنووری کوردسـتان و کۆتاییهێنـان بە دواخسـتن و خۆدزینـەوە لە جێبەجێكردنی.
ماددەی ١٤٠ ساڵی ٢٠٠٥ لە دەستووری هەمیشەییی عێراقدا پەسەند کراوە، ماددەیەکە باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە جیناکۆکەکان دەکات و چەندین بڕگە لەو ماددەیەدا هەیە بۆ جیبەجێکردن. لەم ڕووەشەوە سۆزان شنگالی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەزانین پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنەوە دەیەوێت ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان، کەچی حکوومەتی عێراق خۆی لە بەندە دەستوورییەکان دزییەوە و نایەوێت ئەم بەندە جێبەجێ بکرێت."
پارتی و سەرۆک بارزانی هەمیشە لەگەڵ ئەوە بوونە کێشەکان بە دیالۆگ و ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر بکرێن، لەم ڕووشەوە، گوتی: "بینیمان حکوومەتی عێراق بە زەبری چەک هێرشی کردە سەر ناوچە کوردستانییەکان و ئێستا ئەم ناوچانە لە ناخۆشترین ساتەکانیاندان و خەڵک لەو ناوچانە تووشی زۆر ناخۆشی و کەمیی خزمەتگووزای بوون و حکوومەتی عێراق خۆی لێ ناکاتە خاوەن."
لە کاتی هاتنی داعشدا حکوومەتی عێراق و هێزەکانی بە هەموو چەکێکەوە ئەو ناوچانەیان بەجێ هێشت و کەوتنە ژێر دەستی ئەو ڕیکخراوەیە و پێکهاتە ئایینییەکانی ئەو ناوچانە ڕادەستی داعش کران و جینۆساید لەو ناوچانە ڕووی دا، کەچی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ئەو ناوچانەیان ڕزگار کرد و چەندین شەهیدیشیان دا.
شنگالی ئاماژەیشی دا: "بە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ باوەشی هەرێم، جارێکی تر جینۆساید و کۆمکوژی لەو ناوچانە ڕوو نەدات، پێویستە پارتییەکی بەهێزمان هەبێت بۆ ئەوەی پارتی شەڕی سیاسی بۆ گەڕانەوەی ناوچەکانمان بکات و دەبێ لیستی ١٨٣ سەر بکەوێت."
هاوکات، ڕێنجبەر جەمیل شێخۆ، مامۆستای زانکۆ، و پسپۆڕی یاسا و دەستوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی عێراق هەمیشە خۆی لە ماددەی ١٤٠ دزیوەتەوە، هەر لەبەر ئەمەش حکوومەتی عێراق نەیتوانی قەرەبوویەکی دروستی خەڵک بکات و نەیشتوانی ئەم ماددەیە بکاتە پرۆژەی جێبەجێکردن."
رێنجبەر جەمیل شێخۆ دەشڵی: "کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیەکی زۆر باشی داوە ئەم ماددەیە و گرنگیی بەم ناوچەیە داوە، چونکە کورد هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە ئەو ناوچانە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و لە ڕیفراندۆمیشدا دیتمان خەڵک چەند ئاواتەخواز بوون بگەڕێنەوە سەر هەرێمـی کوردستان.
پێویستە خەڵک دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێـم، چونکە تەنیا بە پارتییەکی بەهێز دەتوانین کێشەکانی خۆمان چارە بکەین.
کـــاروان باعەدری




