نێچیرڤان بارزانی: به ده‌نگه‌كانتان بیسه‌لمێنن پارتی هه‌ر یه‌كه‌می عێراق و كوردستانه

سۆران-KDP.info- له شاری سۆران، كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری فراوان به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ستیپێكرد و له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی لە گوتاریدا رایگەیاند، به ده‌نگه‌كانتان بیسه‌لمێنن پارتی هه‌ر یه‌كه‌می عێراق و كوردستانه.
ئاهه‌نگه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌زاران كه‌س له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا لە سۆران ئامادەن.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتاریدا رایگەیاند، " دڵسۆزان و خه‌ڵكی كوردستانپارێزی پارتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، مایه‌ی شانازی ئێمه و مرۆڤایه‌تییه، ئێره به‌شێكه له یه‌كه‌م شوێنی ژیان و گه‌شه‌ی مرۆڤ، ئێستا رووی شوێنه‌وارناسانی جیهان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ره و پێش هه‌فته‌یه‌ك كه‌للـه‌سه‌ری یه‌كه‌م مرۆڤ دۆزراوه‌ته‌وه و مرۆڤ لێره‌وه ده‌ستی به ژیان كردووه.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رواندز مێژووێكی سه‌نگینی هه‌یه، هه‌موومان ناوبانگی خانزادی سۆرانمان بیستووه و خانزاد سیمبولی ژنانه و بارزانیش هێمای به‌رخودانه. چۆمان و باڵه‌كایه‌تی یه‌كه‌م لانكه‌ی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه، سۆرانیش ناوچه‌ی كوردستانیپارێزانی پارتییه, نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ن, وه‌كو گونده‌كانی هاودیان و دیانا و بێدیال. هه‌موو بستێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره شوێنی رێكخستنه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بووه، نه‌وه دوای نه‌وه خه‌ڵكی به توانا له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵده‌كه‌ون و ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان، زانكۆی سۆرانیش نموونه‌ی پێشكه‌وتنه و ساڵ به ساڵیش له گه‌شه‌سه‌ندندایه، به هاوكاری حكوومه‌ت پرۆژه‌ی باش جێبه‌جێ كراون و زیاتریش جێبه‌جێ ده‌كرێت. به تایبه‌تیش له رێگه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شتیارییه‌وه بۆ زیادكردنی هه‌لیكار، رێگاوبان باشتر ده‌كه‌ین و بایه‌خی زیاتریش به ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ده‌ین و ژماره‌یان زیاتر ده‌كه‌ین. ده‌روازه‌ی سنووری توركیا له مێرگه‌سۆر ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچیش بكه‌ین قابیلی خه‌باتی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه هێشتا كه‌مه، رۆژ به رۆژیش شانازیبوون به پارتیبوونهوه زیاتر ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی: پارتی باوه‌ڕپێكراوترین رێكخراو و بزووتنه‌وه‌ی ریككه‌وتن و ئاشتی و ئاوه‌دانی كوردستانه، ئێستاش پارتی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری كوردستان. له بیرتانه له ساڵی 1991 سه‌رۆك بارزانی له كۆنهفڕۆكهخانهی دیانه به ئێوه و خه‌ڵكی كوردستانی گوت من لێره‌م تا دوا دڵۆپه خوێن، ئێوه‌ش لێره‌بن، ئه‌وكات هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی تێكشكاندنی رژێمی كرد و ئێستاش تانكه تێكشكاوه‌كان له‌وێ ماون و نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازین بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ساڵی رابردووش هه‌ندێك خه‌ڵك له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه هه‌واڵی گرتنى هه‌ولێر و كه‌وتنی قه‌ڵای هه‌ولێریان بڵاوده‌كرده‌وه، له سحێلا و پردێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێوه خه‌ونی تێكشكاندنی پارتییان وه‌ك ده‌یانجاری دیكه كرد به خه‌ونی حوشتر.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 30ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چڕتر كردووه و ده‌یه‌وێت كاندیده‌كانی باشتر به جه‌ماوه‌ری كوردستان بناسێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی بگه‌نه رێژه‌یه‌ك به ئاسانی بتوانێت كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و به‌رده‌وام ده‌ڵێت: "بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز" ئامانجی حزبه‌كه‌یه.
له كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، خه‌ڵكی سۆران به‌شێویه‌كی فراوان به‌شدارییان كرد و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆش ئاهه‌نگێكی به‌جۆشوخرۆش به‌رێوه بچێت.




