سەرەتای ساڵی دابێ، دەروازەی سەرزێڕێ بەبازرگانی دەكرێت

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ ڕایگەیاند، بڕیارە سەرەتای ساڵی دابێ، كۆمەڵگەكە بكرێت بە دەروازەیەكی بازرگانی.
عیرفان سلێمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دەروازەكە تا ئێستا گەشتیارییە و نیمچە بازرگانییشە، بەڵام ئەم دەروازەیە لە لایەن توركیاوە گرینگییەكی یەكجار زۆری هەیە، بۆیە بڕیارە بە بازرگانی بكرێت.
كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ، لە ساڵی ٢٠٠٦ـدا كرایەوە، كە سەر بە شارەدێی كانی ماسیی سەر بە شارۆچكەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆك و، زیاتر دەروازەیەكی گەشتیارییە.
بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سنووریی نێودەوڵەتیی سەرزێڕێ دەشڵێ، بەبازرگانیكردنی دەروازەكە، قازانجی بۆ هەردوو لا دەبێت و بایەخی تایبەتیشی هەیە.
كــاروان بـــاعەدری




