٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی مژدەی سەركەوتن رادەگەیه‌نێت

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران دەڵێ، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی ئێوارە لە یاریگای سۆران، پارتی ئاهەنگێكی گەورە رێك دەخات، لەو ئاهەنگەدا نێچیرڤان بارزانی ئامادە دەبێت، كە مژدەی سەركەوتنی پارتی رادەگەیێنێت.

عەلی عەونی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: "خەڵك بە حەسرەتەوە چاوەڕوانی هەڵبژاردن دەكه‌ن، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، رۆژ بە رۆژیش ئەندام و لایەنگرانی پارتی زیاتر دەبن، لە بەرانبەردا رۆژانە خەڵكێكی زۆری بێلایەن و لایەنگرانی حزب و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە دەكەن، ئەوەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە".

بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران، گوتیشی: "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی ئێوارە لە یاریگای سۆران، پارتی ئاهەنگێكی گەورە رێك دەخات، لەو ئاهەنگەدا نێچیرڤان بارزانی ئامادە دەبێت وە مژدەی سەركەوتنی پارتیش رادەگەیێنێت".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار