٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە.. لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا، گەورەترین ئاڵای كوردستان هەڵكرا

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڵەبجە-KDP.Info- بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستانەوە، لە پارێزگای هەڵەبجە و لە لایەن بەرپرسی لقی۱۲ی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، گەورەترین ئاڵای كوردستان لە دەروازەی شەرەكە هەڵكرا.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ۱۲ی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستاندا، بە باشمان زانی لەو ڕۆژە پیرۆزەدا لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، گەورەترین ئاڵای كوردستان هەڵبكەین".

عەلی دەڵێ: "دەمانەوێت هەموو ساڵڕۆژێكی ڕیفراندۆم كە شاكاری سەدەییە، پیرۆز ڕابگرین كە بە هەموو دنیامان گوت بە ئاشتیانە دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان".

ئەو بەرپرسەی پارتی لە هەڵەبجە، گوتیشی: "شوێنی دانانی ئاڵای كوردستان لە دەروازەی شاری هەڵەبجە، گرینگیی تایبەتی هەیە كە هەر شاندێك دێتە شارەكەمان، چاوی بە گەورەترین ئاڵای كوردستان دەكەوێت".

ڕۆژی ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷، زیاتر لە ٪۹۳ـی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان دا و، لە تەواوی شارەكانی كوردستانیش ئاهەنگی سەركەوتنی ڕیفراندۆم لە لایەن هاووڵاتیانەوە ساز كرا.  

هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی

هەواڵی پەیوەندیدار