سلێمانی: ماراسۆنێک وەک یادی ریفرەندۆم بەڕێوەچوو

سلێمانی-KDP.info- لە ساڵڕۆژی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی، ئەمڕۆ لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، لە دەروازەی شاری سلێمانیش بە بەشداری سەدان کوڕ و کچ چالاکییەکی وەرزشی بەڕێوەچوو.
بۆ پیرۆز راگرتنی رۆژی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ژمارەیەک لە کوڕ و کچانی شاری سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 25-9-2018، لە دەروازەی شارهكه لە كاتژمێر 10:00 ماراسۆنێکیان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا، و ئهوهیان دووپاتكردهوه کە هەنگاوە گەوەرەکە بۆ بەدیهێنانی خەونە گەورەکەی کوردستان، کە سەربەخۆی و هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆییە لەسەر سنگی ئەو خاکەی پێی دەڵێن کوردستان.
ئەمڕۆ 25ـی ئەیلوول ساڵێک بە سەر گشتپرسییە مێژووییەکەی باشووری کوردستان تێدەپەڕێت، کە تێیدا 93%ـی هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان بە "بەڵێ" پشتوانیان لە سەربەخۆبوونی باشووری کوردستان کرد. سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پارتەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ گشتپرسیدا نەبوون، بەڵام زۆربەیان لە رۆژی دەنگدان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا.
خێڵان بهختیار




