٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد بەرواری: باڵەکایەتی قوربانیی زۆری داوە و شیاوی خزمەتە

سەرچاوە: KDP.info

 

چۆمان-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئازاد بەرواری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە چۆمان بەڕێوە چوو، لە میانەی وتارێکیشدا داوای لە هاووڵاتیان کرد دەنگ بدەنە کاندیدەکانیان، تا خزمەتی زیاتریان بکرێت.

لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە ١٨٣، بە ئامادەبوونی ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامانی لیست، ئاهەنگێکی بانگەشەی پارتی لە شارۆچکەی چۆمان بەڕێوە چوو، لە میانەی وتارێکیدا بەرواری، ئاماژەی بەوە کرد، کە سیاسەت " عەفەوی"ـیانە ناکرێت، گوتیشی ئەوان وەکو پارتی پێویستیان بە ئەقڵی هاووڵاتیانە.
بەرواری ئاماژە بە ڕۆڵ و قوربانیدانی خەڵکی دەڤەری بالەکایەتی گوتی، قوربانیی زۆریان لە پێناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا داوە و، ئەمە بە لای پارتی و سەرکردایەتییەکەی، هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبیرنەکراوە، هەربۆیە لێرەوە ئەو بەڵێنە بە خەڵکی سنوورەکە دەدەین، کە باڵەکایەتی شیاوی ئاوڕلێدانەوەیە و دەبێ زیاتر خزمەتی پێشکەش بکرێ.

ئەو باسی لە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان کرد، کە بووە هۆی ئەوەی حکوومەت ناچار بێت مووچەی فەرمانبەران ببڕێت، گوتی: "هەندێ لایەن ئەوەیان کردووتە توانج بۆ سەر پارتی، کە هەموو لایەک دەزانن بەغدا بودجەی هەرێمی بڕی، ئێستایش کە بەغدا بڕێک بودجە دەنێرێت، موچە زیاد کراوەتەوە و لە داهاتوویشدا پاشەکەوتی مووچە نامێنێت، ئێمە درۆ لەگەڵ کەسدا ناکەین."

ناوبراو باسی لەو هەوڵە هەمەلایەنەش کرد، کە بۆ ئابڵۆقە خستنە سەر هەرێم دەیانکرد، بەڵام خۆشبەختانە کاک نێچیرڤان بارزانی بە پستیوانیی جەنابی سەرۆک بارزانی توانی ئەو ئابڵۆقە نێودەوڵەتییەی لە سەرمان هەبوو بشکێنێت و لە رووی دیپلۆماسییشەوە هەرێم لە ئاستێکی بەرزدایە.

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار