به‌رپرسی لقی 4: لایه‌نگری حیزبه‌كانی دیكه، ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن

سلێمانی-KDP.info- له سنووری سلێمانییش هاوشێوه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی تری كوردستان، ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی دیكه پێوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسی لقی 4ـیش ده‌ڵێ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگه‌كانی پارتی زیاتر ده‌بن.
سه‌عید سه‌لیم پشدەری، به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی ڕۆژ به ڕۆژ له گه‌شه‌كردندایه، ئه‌ندام و لایه‌نگری زۆرێك له حیزبه‌كانی تری سلێمانی و كه‌سانی بێلایه‌ن پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتیمانه‌وه ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش به گه‌رمی پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته نه‌ریت و ڕۆژانه پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه ده‌كرێت، گه‌شبینیشم كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی له ناوشاری سلێمانی به‌رده‌وام به‌هێزتر ده‌بێت".
له‌باره‌ی تێڕوانینیان بۆ ده‌نگه‌كانی پارتی له سلێمانی، سه‌لیم ده‌ڵێ: "ده‌نگه‌كانی پارتی له هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلوولدا زۆر زیاتر ده‌بن له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر، هه‌روه‌ها له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتی له سلێمانی ده‌نگی دزراوه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی ڕاده‌گه‌یێندرێن به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی نییه، چونكه پارتی زۆر له‌و ده‌نگانه زیاتری هێناوه و ته‌زویراتی لێ ده‌كرێت".
له پارێزگاكانی دهۆک، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕانیه، كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی تر پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و، به‌ڵێن ده‌ده‌ن ڕۆژی 30ـی ئه‌یلوول ده‌نگیان بۆ لیستی 183ـی پارتی بێت.
به‌رپرسی لقی چوار، هاوكات ئاماژەی دا: "بۆ ڕۆژی ده‌نگدان هه‌موو ڕێوشوێنێكمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له ساخته‌كاری و دزینی ده‌نگی پارتی، هه‌روه‌ها بریكاری زۆر به‌ئه‌زموون و زیره‌ك ده‌نێرینه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و خولی تایبه‌تیشیان بۆ كراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو بتوانین ده‌نگه حه‌قیقییه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین، كه جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی خۆیانمان ده‌ده‌نێ".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




