٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت تونێلی زاخۆ دەکاتەوە، بەردی بناغەی پڕۆژەی دیکەش دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info-  وا بڕیارە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تونێلی زاخۆ بکاتەوە و بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی جوتسایدی دھۆک -ھەولێر دابنێت.

تونێلی زاخۆ بە یەکێک لە گەورەترین تونێلەکانی باشووری کوردستان دادەنرێت کە لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دھۆک دروست کراوە و درێژییەکەی ٣کم دەبێت.
بەگوێرەی لێدوانی جێگری پارێزگاری دھۆک، هەر ئەمڕۆ، بەردی بناغەی پڕۆژەی جوتسایدی دھۆک بۆ ھەولێریش دادەنرێت، کە گوژمەکەی ٨٠ملیۆن دۆلار دەبێت و ماوەی دروستکردنیشی دوو ساڵە؛ بە تەواوبوونی ئەو جوتسایدە رێگای نێوان دھۆک - ھەولێر نیو سەعات کەم دەکاتەوە.

عوسمان ئیتۆتی، جێگری پارێزگاری دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تونێلی زاخۆ تەواو بووە و ئەمڕۆیش بە فەرمیی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)ـیەوە دەکرێتەوە."
ئەو دەڵێ، ئەو تونێلە خزمەتی زۆر بە شارەکە و دانیشتوانەکەی دەکات. دروستکردنی جوتسایدی دھۆک - ھەولێریش بە پڕۆژەیەکی گرینگی خزمەتگوزاری وەسف دەکات و دەڵێ، ھەردوو پارێزگای ھەولێر ودھۆک بەیەک گرێدەدات و رێگاکەش بۆ ھاوڵاتیان زۆر نزیک دەکاتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار