٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەنێو سیاسییەکانی ئەورووپادا باسی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی لاوان پارتی گەلانی ئەوروپا لە شاری بوخارستی پایتەختی وڵاتی ڕۆمانیا، باسی یەکەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کرا.

فەلاح حەسەن، ئەو لاوە کوردەی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھانە و لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە، بە ئامادەبوانی ڕاگەیاندووە کە دەبێ سیاسەتمەدارانی ئەورووپا بیر لەوە بکەنەوە کە لە بەرچی گەلی ھەرێمی کوردستان ئەم رێگایەی ھەڵبژاردووە و بە ڕێژەی ٪‏٩٣ی میللەتی کوردستان بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا.

فەلاح حەسەن باسی شەڕی داعش و قارەمانیەتیی پێشمەرگەشی بۆ ئامادەبوان کردووە کە لەو کاتەدا عێراق نەک بەرگریی لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە نەکردووە، بەڵکو رێگریش بووە لە گەیاندنی ئەو چەک وکۆمەکانەی لە لایەن وڵاتانی جیھان و بەتایبەتی وڵاتانی ئەورووپاوە بۆ پێشمەرگە ناردراوە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە و کوردستان و جیھان لە تیرۆر بپارێزێت." شایانی باسە ئامادەبوان بە رێزەوە سەیری ریفراندۆمی کوردستانیان کردووە و پشتیوانیی خۆیان بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار