٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی سۆران: سەدا ٨٠ی خەڵکی سۆران دەنگ بە پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران، کۆمەڵێک پرۆژەی زۆر باش لە ناو سەنتەری شاردا دەرچوون، خزمەتگوزارییەکان لە سبەینێوە دەست پێ دەکەنەوە. دەشڵێ، دەنگەکانی پارتی زیاد دەکات و خەڵکى سۆران تەنیا ئومێدیان بە لیستى ١٨٣ى پارتییە.

 

مێژوو سەلماندوویەتی کە پارتی لە کوێ دەسەڵاتی ھەبووبێت دەستی ئاوەدانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان بەرەوپێش چووە و گەشەی کردووە، یەکێک لەو ھەنگاوانەی کوردستانی گەیاندە لووتکەی بووژاندنەوەی ئابووری و ئاوەدانی، سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

ەیوەست بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سۆران کە ئایا تا چەند حکوومەتی ھەرێم ھەوڵی داوە لەو قەزایە خزمەتگوزارییەکان بگەیەنێت؟ قایمقامی قەزاى سۆران، کرمانج عیزەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ھۆی ھەستانەوەی بارودۆخی ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لە سبەینێوە پرۆژەی زۆر گەورە دەستبەکار دەبن کە لە بەرژەوەندیی دانیشتوانی ناوچەکەیە، ھەروەھا کۆمەڵێک پرۆژەی زۆر باش لە ناو سەنتەری شاردا دەرچوون ".

 

سەبارەت بەو پرۆژانەی کە لەو ناوچەیە دەکرێن، قایمقامی سۆران ئاماژەی بە چەند خزمەتگوزارییەک دا، لەوانە چاککردنی گەڕەکەکان، ئەوەی مابوو لە ناو سەنتەری شارەکان تەواو دەکرێن، کۆمەڵێک پرۆژەی ئاو بۆ ناو سەنتەری شارەکان  جێبەجێ دەکرێت، ھەروەھا لە گوندی شاوراوە و ھاودیان خزمەتگوزاریمان ھەیە، بۆ ھەندێک ناوچەی خەلیفانیش پرۆژەی باشمان ھەیە، جاددەی جوتسایدی ناو سیدەکان ئەویش بڕیاری دەرچووە کە قیرتاو بکرێت، ئەوانە پرۆژەی زۆر گرینگن بە تایبەت نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە قوتابخانەکان و ینکەکانی تەندروستی و ئەو باڵاخانانەی کە ڕاوەستابوون دەست بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەیان دەکرێت.

 

لە دوای قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان ھەنگاو بەرەو زاڵبوون بەسەر قەیرانی دژواری داراییدا دەنێت و ئێستا لە سایەی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکوومەتدا ئابووریی کوردستان گەشەی کردووە. بۆ ئەم پرسەش کرمانج عیزەت ڕایگەیاند: "ئامانجەکانی کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان زۆر گرنگن، پارتی سەدا ٨٠ی دەنگەکانی خەڵکی سۆران بەدەست دینێت و بڕوام وایە دەنگێکی زۆر بێنێت، پارتی بەرنامەیەکی گەورە و فراوانی ھەیە، بۆیە خەڵک دەزانێت پارتی ئێستا ھێزی یەکەمە و خەڵک تەنیا ئومێدی بە پارتی ماوە، بە تایبەت گەنج کە ھیوایان تەنیا پارتییە".

 

سەبارەت بە زیادبوونی دەنگەکانی پارتی لەم دەڤەرە، کرمانج عیزەت ڕایگەیاند: "بە تەئکید دەنگەکانی پارتی لە سۆران زۆر زیاد دەکات و خەڵکی ئەم دەڤەرە دەنگیان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتیمانە".

 

ھەڵکەوت محەممەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار