٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. زیاتر لە هەزار كەس پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- سەرچاوەیەك لە لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار كەس پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە و، بەردەوامیشن لە گەڕانەوە بۆ ناو ڕیزەكانی ئەو حزبە.

خالید ئەحمەد، كارگێڕی لقی یەكی پارتی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زیاتر لە هەزار كەسی نێو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەرەوەی، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و، لێشاوی هاتنی ئەندام و لایەنگرانی حزبەكانی دیكەیش بۆ ناو پارتی، بەردەوامە".

ئەحمەد ئەوەیشی گوت: "لە نێو ئەمانەشدا، ئەنجوومەنی ناوچەی  هاوپەیمانی پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد و دەیانگوت كە تەنیا پارتییە كار بۆ خەڵكی كوردستان دەكات و بەڵێن و كردارەكانی بەجێ دەهێنێت".

دەشڵێ، دوو بەربژێری هاوپەیمانیش لە نێویاندان و بەڵێنیان دا دڵسۆزانە كار بۆ پارتی بكەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بە لیستی ١٨٣ـی پارتی بدەن، بۆ كوردستانێكی بەهێز.

 

كــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار