٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە ھەولێر گەورەترین کەرنەڤاڵ ساز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر گەورەترین کەرنەڤاڵ لەسەر ئاستی کوردستان بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و ١٠٠ ھەزار کەس ئەنجام دەدات، بۆ بانگەشە بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کردووە و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستانەوە چین و توێژەکان پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن و پێشوازیی لێ دەکەن.

 

ئاری نانەکەلی، کارگێڕی ڕێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری ھەولێر زۆر بە گەرموگوڕییەوە بەڕێوە دەچێت و پێشوازییەکی زۆر گەرم لە لیستی پارتی دەکرێت و تا ئێستاش بانگەشە زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و پۆستە و وێنەی ھەموو کاندیدەکان بەبێ جیاوازی ھەیە و ئاڵای ھەمووان بەرز کراونەتەوە و ئێمەش وەکو پارتی زیاتر لە٢٠٠ بنکەی بانگەشەمان لە سنووری ھەولێر کردووەتەوە و خەڵک بە ھەموو چین و توێژەکانەوە ڕوو لەو بنکانە دەکەن و پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن."

 

ئاری نانەکەلی گوتیشی: "ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی و ١٠٠ ھەزار کەس بانگەشەی گشتی و گەورە لە ڕێگەی کەرنەڤاڵێکەوە ئەنجام دەدات و بە گەورەترین کەرنەڤاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەمەش وەکو بانگەشەیە بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار