ئه‌كره‌م ساڵح: تا دێت ده‌نگی پارتی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هه‌ڵده‌كشێت

سلێمانی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌نگی پارتی له سنووری گه‌رمیان زیاد ده‌كات و پارتی زۆر باش خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی ده‌نگدان گه‌لی كوردستان چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
ئه‌كره‌م ساڵح, به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی ئاماده‌كاریی باشی كردووه, تا له ڕۆژی ده‌نگدان گه‌لی كوردستان چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات, به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی كادیرانی پارتی زۆر باشه و تا دێت له سنووری سلێمانی گه‌رمیان به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی خه‌ڵك بۆ بانگه‌شه‌ی پارتی زۆر باشه و پارتی له‌م ده‌ڤه‌ره، به‌تایبه‌ت لە گه‌رمیان ڕووهوههڵكشانه".
ئه‌كره‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌م سنووره هه‌وڵ بۆ ساخته‌كاری و خرووقات هه‌یه، به‌ڵام ناهێڵێین هیچیان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وره و جه‌ماوه‌ری پارتی هه‌بێت, ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ پارتی دانرا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هیچی ڕاست نه‌بوو، ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی نه‌بوو, له ده‌رئه‌نجامی هاكی سندووقه‌كان ده‌نگه‌كانی پارتی ون بوون، بۆیه ئه‌م جاره پارتی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌هێنێته‌وه."
ڕاژیار هه‌ورامی




