٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێرییەکان بۆ پارتی بە هیی خۆیان دەزانن؟

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  پارێزگای هەولێر لە دوای كەوتنی رژێمی بەعس، هەزاران پڕۆژەی جۆراوجۆری لە سەرجەم كایەكانی ژیاندا جێبەجێ كردوون، كە بە ترلیۆنان دینار دەخەمڵێندرێن.


بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی كە لە بەردەستی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندان، چواردەهەزار و سێسەد و حەفتاوشەش پڕۆژەیان لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٨ لە كەرتە جیاجیاكاندا بە گوژمەی ١١٠٢٦٣٣٦٩٣٧٩٥٠ یازدە ترلیۆن و بیستوشەش ملیار و سێسەد و سیوشەش ملیۆن و نۆسەد و سیوحەوت هەزار و نۆسەدوپەنجا دینار، جێبەجێ كردوون.

كارە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر سەرجەم سێكتەرەكانی ژیانی وەك رێگەوبان، تەندروستی و ئاژەڵداری، كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و ...هتد دەگرێتەوە، كە لە ئامار و داتاكاندا زانیاریی ورد لەسەر چەندێتی و چۆنێتی و تێچووی پڕۆژەكان هەیە.

لە رووی خوێندن و تەندروستییەوە و لە ٢٠٠٤ـەوە تاكو ٢٠٠١٨ پارێزگای هەولێر هەستاوە بە دروستكردنی ٦٠٨ قوتابخانە و باخچەی ساوایان، لە پاڵیشیدا نۆژەنكردنەوەی ١٦٤٣ قوتبخانە و باخچەی ساوایان، هاوكات ١١ نەخۆشخانەیش دروست كراون لەگەڵ دروستكردنی ٥٩ بنكەی تەندروستی، هاوكات نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی ١٣٩ نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستیی دیكە، هەروەها دروستكردنی ٤ نۆڕینگەی دەرەوە و راوێژكاری لە نەخۆشخانە و دروستكردنی ٢ دایەنگە لە نەخۆشخانەكان، وێڕای دابینكردنی ٧ كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكان، ١١ هۆڵی لەدایكبوونیش دروست كراون، هەروەها ٨ هۆڵی نەشتەرگەرییش لە نەخۆشخانەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر دروست كراون.

لە رووی شوێنە كۆمەڵایەتی و ئایینییەكانیشەوە، پارێزگای هەولێر ١٠٨هۆڵی بۆ بۆنەكان دروست كردووە، هاوكات ٢٣ هۆڵی بۆنەكانیشی نۆژەن كردووەتەوە، ٧٤٨ مزگەوت و تەكییەشی دروست كردوون، لە پاڵیشیدا ٢٢٤ مزگەوت و تەكییەشی نۆژەن كردوونەتەوە.

 



پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر لە كەرتی باخچە و گەشتگوزاریدا بریتین لە:
دروستكردنی ٣٠٢ باخچە و دانانی  ٢١٨ یاریگەی منداڵان، دانانی ٣١٩ كەپری دانیشتن، هاوكات دانانی ٣٣٣ كۆشك و تەوالێت لە سەیرانگاكاندا، هاوكات دانانی ٥٤٣ مەستەبەی جۆراجۆر و پێدانی مۆڵەت و بەدواداچوونی ٣٩٧ بنكەی گەشتیاری، لەگەڵیشیدا ٤٩ گرێبەستی مساتەحەی پڕۆژە گەشتیارییەكانی كردووە، ٦٣ مۆڵەتی وەبەرهێنانی گەشتیاریشی داوە، هەروەها ٤١ رێپێدانی مامەڵەی قەرزی گەشتیاریشی داوە، بە درێژایی ٣٢١ كیلۆمەتر نەمام و درەختیان لە دوورگە ناوەندییەكان چاندووە.

هاوكات لە رووی دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوونیشەوە، هەرچی پارێزگای هەولێرە ٢٥٧٥ خانوو و شوققەی دروست كردووە، ٨٦ خانووی كارمەندانیشی نۆژەن كردووەتەوە.

 



پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر لە كەرتی رێگەوبانەكان هەستاوە بە دروستكردنی رێگا بە درێژایی ٦٤٤٨ كیلۆمەتر و چاككردنەوەی رێگاش بە درێژایی ١٨٧٥ كیلۆمەتر، تێكەڵەڕێژكردن بە ٩٠٣٨٥٥ مەتر دووجا، هاوكات دروستكردنی ٥٠ پرد و چاككردنەوەی ٢٧ پردیش، قیرتاوكردنی ٦٢٩٩٦٨٩٦ مەتر دووجا، هاوكات كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بە درێژایی ٣٢٨١٢١٣ مەتر دووجا، دانانی كربستۆن بە درێژایی ٤٩١٥٢٧٩ مەتر دووجا، دانانی ٢١ وێسگەی كێش بۆ پاراستنی رێگەوبانەكان.

 



لە رووی ئاو و ئاوەڕۆشەوە پارێزگای هەولێر لە ٢٠٠٤ تا ٢٠١٨، بە درێژایی ١٠٤٥٦٩٧ مەتر دووجا ئاوەڕۆی لوولەیی دروست كردووە و بە درێژایی ٧٤٤٠٦ مەتر دووجاش ئاوەڕۆی سندووقی دروست كردووە، هەروەها لە رووی دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو، بە درێژایی ٣٧٤٧٠٦٢ مەتر دووجا بۆڕیی ئاویان بۆ گەڕەك و كۆڵانەكان دابین كردووە، ١٦٩٥ بیریش لێدراون، هوكات ١٤٩٦ ترۆمپای ئاویش دابین كراوە.

لە رووی هاتوچۆشەوە، پارێزگای هەولێر هەستاوە بە دانانی ٤٠٩٤١ هێمای هاتوچۆ و بە درێژایی ٣٦٧٤٠ كیلۆمەتر هێڵكاریی شەقامەكان كراوە، هاوكات ٥٦ ترافیك داندراوە لەگەڵ ١٠٠ ئامێری فلاش و ٢٠٠ پەڕینەوەی پیادەی تیشكدەر.

پارێزگای هەولێر لە میانەی ١٤ ساڵدا ١٦٠ باڵاخانەی بۆ فەرمانگەكان دروست كردووە و لەگەڵیشیدا ٩٢ باڵاخانەی فەرمانگەكانی نۆژەن كردووەتەوە.

لە رووی دابینكردن و دانانی ستوون و گەیاندنی كارەباش، هەستاون بە گەیاندنی كارەبا بۆ ٢١٥٣ گوند و بردنی كێبڵی هەڵواسراو بە درێژایی ١١١١٣ كیلۆمەتر و بە درێژایی ٧٥٦٣ كیلۆمەتر كێبڵی ژێرزەوی، هاوكات دانانی ١٥٢٧٠ گۆڕەڕی كارەبا و ٣٦٩ فیدەری كارەبا، هاوكات دانانی ٢٧٩٢٨٠٠ ستوونی كارەبا و بە درێژایی ٥٠٨٢٣٣١٦ كیلۆمەتر راكێشانی تەلی كارەبا.

پارێزگای هەولێر لە میانەی ئەو چەند ساڵەشدا هەستاوە بە دابینكردنی پڕۆژەی ئاودێری بە درێژایی ٣٧٦٢٥٤ مەتر دووجا، لەگەڵیشیدا هەستاون بە چاككردنەوەی چەندین پڕۆژەی ئاودێری بە درێژایی ٢٢٠٠٠ كیلۆمەتر، ٨٦٠ عەمباری ئاویش دروست كراون، ١٧ پۆندیش دروست كراون، بە درێژایی ١٠ كیلۆمەتر جۆگەی ئاوی دروست كراوە، ٣٠٠ كانیاویش خاوێن كراونەتەوە.

لە رووی كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییشەوە، پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژەی وەك بەرهەمهێنانی بەروبوومی زستانە و هاوینەی ئەنجام داوە و، ٢٦٤٦٤٢٢ نەمامی چاندووە، هاوكات ١٦٠١٢١ تۆن تۆو و پەینیشی بەسەر جووتیاراندا دابەش كردووە، لە پاڵیشیدا پێدانی دەرمانی پاراستنی رووەكیش، هەروەها دابەشكردنی ٤٨٧ خانووی پلاستیكی، لەگەڵ دابەشكردنی ٤٨٩٣٩ تراكتۆر بەسەر جووتیاران و پێدانی ٤٤٠ ئامێری دڵۆپاندن و، پێدانی ١٢٤ ئامێری پرژاندن، هاوكات چاندنی ١٤٣٣ دۆنم زەوی بە باخچەی زەیتوون و فستەق.

پارێزگای هەولێر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی خۆیشی لە رووی پەرەپێدان بە بواری ئاژەڵدارییەوە، هەستاوە بە دابەشكردنی دەرمانی پاراستنی ئاژەڵ و پەلەوەر بە ١٨٠٠٠٠ كیلۆگرام بەسەر ئەو كەسانەدا كە پیشەیان ئاژەڵدارییە، دابەشكردنی ٦٧٩٤٣ تۆن لە ئالیك بۆ ئەو كەسانەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسی و ئاژەڵ و پەلەوەریان هەیە، دابەشكردنی ١٣٧٥٧٣٧٩ دانە پەنجەماسی و دامەزراندنی ٣٨٢١ پڕۆژەی كشتوكاڵی لە رێی بانكی كشتوكاڵیشەوە، ١٦٦٧٥١٢٤ ئاژەڵ پرۆسەی كوتانی بۆ كراوە.

لە رووی پیشەسازیشەوە، پارێزگای هەولێر ٢٠٩٥ مۆڵەتی داوە، هاوكات قەرزی پیشەسازی بە گوژمەی ١٥٢٥٠٧٧٥٠٠٠ داوەتە هاووڵاتیان.

٣ وێستگەی كەشناسییش لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە دامەزراون، لەگەڵ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی ٢٠٣ یاریگا و هۆڵی وەرزشی.

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار