٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. لە كەرنەڤاڵی ئەمڕۆی پارتیدا، هەزاران كەس بەشدار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، سەعات ۲ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كەرنەڤاڵێكی گەورە ساز دەكات. گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتییش دەڵێ، زیاتر لە ۱٥ هەزار ئەندام و لایەنگریان بەشداری دەكەن.

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات ۲ی پاشنیوەڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتیمان و زیاتر لە ۱٥هەزار ئەندام و لایەنگری پارتی، كەرنەڤاڵێكی گەورە ڕێك دەخەین و كاندیدانمان بە جەماوەرەكەمان دەناسێنین".

شێخ حەسەن گوتیشی: "كەرنەڤاڵەكە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتیمان دەبێت، كە جەماوەرەكەمان لە سنووری لقی ۱۱ی ڕانیە، لقی ۱۲ی هەڵەبجە، لقی ٤ی ناوشاری سلێمانی و لقی ۲۱ی دەوروبەری سلێمانی، بەشداری تێدا دەكەن".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، هاوكات دەشڵێ: "لەسەر ڕێنمایی سەرۆك بارزانی، تەواوی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هێمنانە بەڕێوە دەبەین، هەروەها شارستانیانە كار دەكەین بۆ سەرخستنی لیستی ۱۸۳ی پارتیمان و كاندیدەكانی".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەگوتیشی: "بە دڵنیاییەوە دەڵێین لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی ڕاستەقینەی پارتی بەدەست دەهێنین، كە ڕێژەیەكی بەرچاو دەنگمان زیاد دەكات".

هێڤار هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار