٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتانی سۆران: درووشمی پارتی كوردستانێكی بەهێزه‌، بۆیە دەنگی پێ دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- ئافرەتانی ده‌ڤه‌ری سۆران دەڵێن، پارتی تاكە حزب لە كوردستان كە خۆی بە خەمخۆری ئافرەتان زانیوە و هەموو كاتێك هەوڵی داوە مافی ئافرەتان دەستەبەر بكات، لەگەڵ ئەوەیشدا پارتی كوردستانێكی بەهێز بنیات دەنێتەوە، بۆیە دەنگ بە لیستی 183 دەدەن.

شەكیلا سەمەد، ئافرەتێكی دانیشتووی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی:" ئافرەتانی كورد دەچەوسێنرانەوە و لە خوێندن بێبەش دەكران، بەڵام ئێستا رێژەی ئافرەتان رۆژ بە رۆژ لە دامودەزگاكانی حكوومەت زیاتر دەبێ و ئەوەش هەموو بۆ خەباتی بەردەوامی پارتی دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئافرەتان بیانەوێت لە خۆشی و ئازادیدا بژین و رۆژە ناخۆشەكان لە بیر بكەن، دەبێ دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی پارتی بدەن، چونكە تاكە حزبە بەرگری لە مافی ئافرەتان كردووە".

مریەم مەحموود، ئافرەتێكی نیشتەجێی مێرگەسۆرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ:" پارتی گرینگییەكی زۆر بە ئافرەتان دەدات، هیوادارم ئافرەتان متمانە بە پارتی ببەخشنەوە، بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت خزمەتی ئافرەتانی كوردستان بكات، من دەنگ بە پارتی دەدەم، لەبەر ئەوەی پارتی هەموو كاتێك هەوڵی داوە مافی ئافرەتان دەستەبەر بكات".

گوڵستان عەلی، ئافرەتێكی رواندزە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی دا: "لیستی 183، لیستی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزە، بۆیە وەك ئافرەتێكی رواندز دەنگ بەو لیستە و كاندیدێكی ئافرەتی ئەو لیستە دەدەم، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو لیستە بە خوێنی شەهیدان دروست بووە، سەركردایەتیی ئەو حزبە گرینگییەكی زۆری بە ئافرەت داوە، ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پارتی مافی هەموو كەسێكی بە بێ جیاوازی داوە".

تانیا خورشید، فەرمانبەر و ئافرەتێكی دیكەی هەمان شارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە سەرخستنی لیستی پارتی دەكەم، چونكە ئەگەر پارتی سەر كەوت، ئافرەتان سەر دەكەون، لەبەر ئەوەی تاكە حزب كە لە كوردستان خۆی بە خەمخۆری ئافرەتان زانیوە، هەر ئەویش دەتوانێت ئەو ئازادییەی ئێستا ئێمەی تێداین بۆمان بهێڵێتەوە و ژیانێكی ئاراممان بۆ دابین بكات، هەر لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی زیاتر بە ئازادانە بژیم و دوور بم لە هەر ناخۆشییەك، دەنگ بە پارتی و بارزانی دەدەم".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار