٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌یاد عه‌لاوى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوى، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقییان خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كرده‌وه‌. 
 
له‌ دوا دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى لیستى ئه‌لوه‌ته‌نییه‌ كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقییان خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كرده‌وه‌ كه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراق بكات و به‌سه‌ر كێشه‌ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.
 
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار