٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا، نێچیرڤان بارزانی و هادى ئه‌لعامرى، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالى له‌ به‌غدا و ڕێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
 
هه‌ر له‌ به‌غدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى لیستى فه‌تح كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالى له‌ به‌غدا و ڕێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
 
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان له‌ عێراقى داهاتوودا تاكو ببێته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و خواسته‌كانیان كه‌ سه‌قامگیرى و ئارامى به‌دى بهێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار