٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و مالیكى كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا، نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیكی، دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهانانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ كرد. 
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمارى داهاتووى وڵات.
 
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌هێز كه‌ بتوانێت سه‌قامگیریى سیاسى و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وڵات دابین بكات و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار