٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن‌

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا، نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵاتدا بێت.
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدرال خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵاتدا بێت.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كه‌ خواستی هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیریی ئاسایش و هه‌لی كار به‌دی بهێنێت، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌ ده‌ستوورییه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
 
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتووى عێراق بتوانێت ڕووبه‌ڕوو‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دژی تیرۆرستانی داعش بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار