نێچیرڤان بارزانی و عه‌ممار حه‌كیم، جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یاندا، نێچیرڤان بارزانی و عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له عێراق كرده‌وه، هاوكات داكۆكییان له پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی عێراقی کۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست، كه قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت، كێشه‌كانی عێراق له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه ببینێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه.




