٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌لحه‌لبووسی دۆخی عێرق و پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ ده‌که‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، جه‌ختیان له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ‌ عێراق و له‌ پره‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ عێراق كرده‌وه‌.  هیوایشیان خواست قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش و پێشكه‌وتنی وڵات بێ.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا ئه‌لحه‌لبووسی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی؛ هه‌ردوولایش هیوایان خواست ‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و کێشه‌کان له‌ سایه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی تازه‌دا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئه‌لحه‌لبووسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌ نوێكه‌یدا خواست؛ هه‌ردوولایش جه‌ختیان له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو بۆ‌ عێراق و له‌ پره‌نسیپی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیوایان خواست قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش و پێشكه‌وتنی وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و جیهان، بێت.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ ده‌ربکات که‌ خزمه‌ت به‌ عێراق و گشت پێکهاته‌کانی ده‌کات و ڕۆڵیان له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاتدا ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار