٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: دانانی خاڵی گومرگی لە نێوان ھەرێم و كەركووكدا، پێچەوانەی ڕێككەوتنی پێشووە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، حكوومەتی عێراق دوو خاڵی گومرگی لە نێوان كەركووك - ھەولێر و كەركووك - سلێمانی كردەوە. بەرپرسێكی كەركووكیش دەڵێ، كردنەوەی ئەو خاڵانەی گومرگ، پێچەوانەی ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ھەولێر و بەغدایە كە رێگای پردێ كرایەوە.

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی كەركووك - گەرمیانی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "پارتی بە ھیچ شێوەیەكی ئاگاداری كردنەوەی خاڵی گومرگیی نێوان كەركووك ھەولێر نییە، كاتی خۆی كە رێگەی ھەولێر - كەركووك كرایەوە، پارتی بە ئاشكرا رایگەیاند كە نە خاڵی گومرگی دەكەنەوە و نە لەگەڵ كردنەوەی خاڵی گومرگیدان، ئەوەیشی كراوەتەوە لەلایەن حكوومەتی بەغداوە، تاكلایەنە بووە، ئێمە وەك پارتی ئێستایش دەیڵێین دژی دانانی خاڵی گومرگین لە نێوان كەركووك - ھەولێر و كەركووك – سلێمانییش".

حكوومەتی عێراق لەگەڵ كردنەوەی خاڵی گومرگیدا، باجی گومرگی خستووەتە سەر ئەو كاڵایانەی لە رێگەی ھەرێمی كوردستانەوە دەنێردرێنە ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، دیاری حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "كردنەوەی ھەردوو خاڵی گومرگی، پێچەوانەی ئەو رێككەوتنە بووە كە پێشتر بۆ كردنەوەی رێگای كەركووك - پردێ كراوە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدادا، بەوەش ھەنگاوی ئەمڕۆی بەغدا دەچێتە چوارچێوەی ئەو پڕۆسە داگیركارییەی دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو كەركووك و ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانی گرتووەتەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار