٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی ئازەربایجان: گەلی كوردستان قارەمانانە ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئازەربایجان-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ھەردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و ئاسیا لەگەڵ عەلی ئەحمەدۆڤ، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئازەربایجان، باسی ھەرێمی كوردستان كرا و دواپێشهاتەكان و رەوشی هەنووكەیی ھەرێم خرایە بەر باسەوە.

لە دیدارەكەدا، فەلاح حەسەن، ئەو لاوە كوردەی كە لە ھەمان كاتدا جێگری یەكەمی سەرۆكی ھەردوو رێكخراوی لاوانی سیاسیی جیھان و ئەورووپایە، كورتەیەكی لەسەر رەوشی ھەرێم پێشكەشی ئامادەبووان كرد و بە جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئازەربایجانی راگەیاند: "وەك لاوانی كوردستان، ئامانجمانە پەرە بە دۆستایەتییەكانمان بدەین و پەیامی لاوانی ھەرێمی كوردستان بە ھەموو جیھان بگەیێنین".

لای خۆیەوە، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئازەربایجان، باسی قارەمانیەتیی گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كرد، كە لە جیھاندا دەنگی دایەوە كاتێك گەل و پێشمەرگە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بوونەوە، ھیوایشی خواست دۆستایەتیی ھەردوو گەلی ئازەربایجان و كوردستان پەرە بستێنێت.

جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان، گوتیشی: "بوونی لاوی سیاسیی كورد لەم جۆرە پێگە و كۆبوونەوانەدا، وێنەیەكی باش و زیرەكی و ئازادیخوازیی گەنجی كورد نیشانی ھەموو جیھان دەدات".

هەواڵی پەیوەندیدار