كاكەمین نەجاڕ: گرەو لەسەر جەماوەری پارتی ناكرێت

هەولێر-KDP.info- كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولدا دەنگی پارتی زۆر زیاد دەكات و دەڵێ، لێرە و لەوێ باس لە گۆڕینی باڵانسی جەماوەر دەكرێت لە ھەولێر، بەڵام ھەولێر خۆی یەكلا كردووەتەوە و لەگەڵ پارتییە.
جەماوەری كوردستان، بۆ زیاتر خزمەتكردنیان چاویان لە سەركەوتنی لیستی ١٨٣ی پارتییە لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستاندا. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دهڵێ: "بە ھۆی سیاسەت و ھەڵوێستەكانی پارتی لە رابردوودا و ئەو خزمەتەی پارتیمان پێشكەش بە خەڵكی كوردستانی كردووە، پێشبینی دەكەین رێژەی دەنگەكانی ئێمە لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولدا زیاد بكات".
كاكەمین نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی ھەموو راپرسی و ئەو بەدوداچوونەی ئێمە وەك حزب كردوومانە، تا دێت پێگەی پارتی بەھێزتر دەبێت لەناو جەماوەری كوردستاندا و لە ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقیشدا، ھەمان پێشبینیمان كرد و بووینە یەكەم حزب لەسەر ئاستی عێراقدا".
لەبارەی گرەوی ھەندێ لایەن لەسەر پارێزگای ھەولێر، كاكەمین نەجاڕ دەڵێت: "پارتی ھەولێری پاراستووە و لە ھەموو ھەڵبژاردنەكانی رابردوودا پارتی یەكەم بووە لە بەدەستھێنانی دەنگی ھاووڵاتیان و ھەولێر لەگەڵ پارتییە، چەند رۆژی داھاتوویش ھەموو ئەو ھێزانەی باس لە گۆڕینی ھەولێر دەكەن، دەبینن پارتی چ دەنگێك لە ھەولێر دێنێت و گرەو لەسەر جەماوەری پارتی ناكرێت لە ھەولێر".
قائید میرۆ




