٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دایكی شەهیدان: بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نەچێ دەنگ بە لیستی 183ی پارتی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- كەسوكاری شەهیدان پێیان وایە تاكە لیست كە بتوانێت بەرگری لە خوێنی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان بكات و مافەكانی ئەوان دەستەبەر بكات لیستی پارتییە، بۆیە دەنگی پێ دەدەن.

لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان خزمەتی پێشمەرگەی پارێزەری كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەزر و ئەنفالكراوان بە شەرەفێكی مەزن و شانازییەكی بێوێنە دەزانێ و بۆیە لە بەرنامەی چوار ساڵی ئایندە لە بەرنامەیدایە كار دەكات بۆ دابینكردنی خزمەتی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و تەواوكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبوونیان بەبێ جیاوازی و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانیان و بایەخی تایبەت بە منداڵەكانیان لە بواری دابینكردنی خوێندن و تەندروستی و هەلی كارەوە، هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستن و پێشخستنی ئەو سەقامگیری و ئاسایشە دابینكراوەی ساڵانێكە بە هیممەتی ڕۆڵە چاوكراوەكانی دامودەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەستەبەر كراوە.

دایكە عایشە، كە دایكی سێ شەهیدە و هەرسێ كوڕی لە شەڕی زوممار لە یەك چركەساتدا شەهید بوون، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "دەنگی من و هەموو كەسوكاری شەهیدانی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی و لیستی پارتییە، چونكە تاكە لیست كە خزمەتی شەهیدانی كردووە و لێ نەگەڕاوە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ بچێت و كوردستانی پاراستووە، پارتییە، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە لیستی 183ی پارتی بدەن."

مریەم ستار، ئەویش كە دایكی شەهیدە و لە باشیك كوڕەكەی شەهید بوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "بە درێژاییی مێژوو خەبات و قوربانی دەكەین بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین، ئەو ئازادییەش لەسەر دەستی پارتی دێتە دی، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان، بەتایبەتی كەسوكاری شەهیدان دەكەم بۆ ئەوەی خوێنی ڕۆڵەكانمان بەفیڕۆ نەچێت ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە پارتی بدەن."

كۆچەر غەفوور، كە دوو برای شەهید بوونە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە: "پارتی بەرنامەیەكی زۆر باشی داناوە، ئەگەر لیستی پارتی سەر بكەوێت، لە چوار ساڵی ئایندەدا كار زۆر باش بۆ كەسوكاری شەهیدان دەكات و هەوڵ دەدات باروگوزەرانی شەهیدان خۆش بكات، بۆیە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستە دەبێت".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار