٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپێی دواڕاپرسیی، پارتی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- بە پێی ڕاپرسییەک کە مەکتەبی توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی داوە، زۆرینەی خەڵکی کوردستان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پارتیش دەبێتە یەکەم و زۆرینەی کورسی بەدەست دێنێت.

 

مەکتەبی توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپرسییەکی ئەنجام داوە سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بە پێی ڕاپرسییەکەش پارتی دیموکراتی کوردستان ٤١% و زۆرینەی کورسییەکان بەدەست دێنێت.

 

ڕاپرسییەکەی مەکتەبی توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەر چوار پارێزگا و ١٣ قەزای ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و سێ ھەزار و ١٠٠ فۆرم دابەش کراون و لەو ژمارەیە ٣ ھەزار فۆڕمیان بۆ گەڕاوەتەوە.

 

لەبارەی بەشداریکردنی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکان، ٦٨%ی خەڵک بەشداری دەنگدان دەکەن و ١٤%یش تا ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە و ١٨%یش بڕیاریان داوە بەشداریی دەنگدان نەکەن.

سەبارەت بە ئەنجامی ڕاپرسییەکەش، پارتی دیموکراتی کوردستان ٤١%ی دەنگەکان بەدەست دێنێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ١٨% و بزووتنەوەی گۆڕان ١٠% و جووڵانەوەی نەوەی نوێ ٩% و کۆمەڵی ئیسلامی ٣% و بەرەی ئیسلاح ٦% و ھاوپەیمانی ئەگەر بەشداری بکات ٦%ی دەنگەکان بەدەست دێنێت.

ئەم ڕاپرسییەی پارتی لە ڕێگەی کۆمەڵناسان و دەرونناسانی کوردستان ئەنجام دراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار